مۆنۆمێنێتكی نیشتمانی لە شاری هەولێر دروست دەكرێت

مۆنۆمێنێتكی نیشتمانی لە شاری هەولێر دروست دەكرێت
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد كە بەرنامە هەیە مۆنۆمێنێـكی نیشتمانی لە شاری هەولێر دروست بكرێت.

سەوسەن محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕايگەیاند: "لە هەرێمی كوردستان لە چەند ناوچەیەك مۆنۆمێنت دروست كراوە كە گوزارشتە لە قوربانیانی ئەو ناوچەیە، بەڵام بەهۆی كەموكورتی و دوریانەوە تا ئێستا نەبوونەتە شوێنێك بۆ ئەوەی شاند و تیمە بیانییەكان كە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن بچنە ئەو مۆنۆمێنتانە و لە نزیكەوە ستەمدیدەیی كورد ببینن".

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرنامەی هەیە مۆنۆمێنتێكی نیشتمانی لە ناوەندی شاری هەولێر دروست بكات، بە جۆرێك زۆرترین بەڵگە و دۆكیۆمێنتی قوربانییەكانی كوردی تێدا كۆ بكرێتەوە و بكرێتە ڕەمزی قوربانیدانی كورد".

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە بەهۆی ئەو مۆنۆمێنتەوە كەیسی ئەنفال و قوربانییەكانی كورد بە شێوەیەكی خێراتر دەچێتە پێشەوە.











باسنيوز

Top