جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە هەولێر

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە هەولێر
کەمێک لەمەوبەر، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە هاوکات نێردەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیایە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقیا، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاستەوخۆ و بەبێ ئەوەی سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات، گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ سەرۆک بارزانی و هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تاوەکوو ئێوارەی سبەی پێنجشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٠ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە.

پێشبینی دەکرێت لە دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و مۆسکۆ تاوتوێ بکرێت و سبەی میخائیل بۆگدانۆڤ پرێس کۆنفرانسێک لەمبارەیەوە ئەنجام بدات.











باسنيوز


Top