هه‌ولێر.. لە ساڵی 2019دا دوو کرێکار له‌سه‌ر كار گیانیان لەدەست داوە

هه‌ولێر.. لە ساڵی 2019دا دوو کرێکار له‌سه‌ر كار گیانیان لەدەست داوە
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە لقی ھەولێری کرێکارانی کوردستان ڕای دەگەیه‌نێت، لە ساڵی 2019دا لە شاری ھەولێر، ته‌نیا دوو کرێکار له‌سه‌ر كار گیانیان لەدەست داوە.

حەسەن ڕەمەزان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی ھەولێری کرێکاران ڕايگەیاند: "لە ماوەى 12 مانگی ساڵی ڕابردوو لە سنووری شاری ھەولێر، تەنیا دوو کرێکار لەسەر کار گیانیان لەدەست داوە، كه‌ یەکێكیان خەڵکی ھەولێرە و ئەوی دیکەش بیانی بووە".

گوتیشی: "به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران کەمی کردووە کە بەشێک دەگەڕێتەوە بۆ پێدانی ھۆشیاریی خۆپاراستن لەکاتی کارکردندا".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی ھەولێری کرێکاران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، پێویستە کرێکاران زیاتر ھۆشیار بن و خاونەکارەکان زیاتر سەلامەتیی کرێکاران دابین بکەن.












باسنيوز


Top