لە چوارتا بنکەیەکی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك دروست دەکرێت
ئهمڕۆ چوارشهممه 29/1/2020، وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "لە سنووری چوارتا بنکەیەکی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك دروست دەکرێت، كه بەشێکە لە پرۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە زۆنی شارباژێڕ - عەربەت لەلایەن کۆمپانیای (ئۆرانۆس)ەوە جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن ستافێکی شارەزا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت".
باس لهوهش كراوه، کاری ئەم بنکەیە کۆکردنەوە و کێشانی خۆڵ و خاشاك لە ناوچەکە و پاشان بەڕێکردنی بۆ کارگەی ڕیسایکلینه، گوژمەی پرۆژەکە 715 ملیۆن و 500 ههزار دیناره، ئێستاش 68%ى پرۆژەکە تەواو بووە و بڕیار وایە بەم نزیکانە تەواو بکرێت.
باسنيوز
