تا ئێستا 170هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له هه‌رێمی كوردستان گرێ دراوه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد ئه‌حمه‌د گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا كه سیسته‌می كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌باوە بێت. پرۆسه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆره و له ساڵی ڕابردووەوە ده‌ستی پێ كراوه، تاوه‌كو ئێستاش توانراوه 170هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی ماڵان گرێ بدرێت."
ئومێد ئه‌حمه‌د گوتیشی: "ڕۆژانه چه‌ند هه‌زار پێوه‌رێكی زیره‌ك گرێ ده‌درێت و به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جۆرە پێوه‌ره گرێ ده‌دەین، چونكه له ڕێگه‌ی ئه‌و پێوهرەوە ده‌توانین كۆنترۆڵی كاره‌با بكه‌ن."
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، پێویسته له ماوه‌ی سێ ساڵدا پرۆسه‌ی گرێدانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با ته‌واو بێت و دواتریش له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان كاری پێ ده‌كرێت.
