پۆلیسی هەولێر ئەو دوو چەکدارەی دەستگیر کرد کە لەناو بازار تەقەیان لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرد

پۆلیسی هەولێر ئەو دوو چەکدارەی دەستگیر کرد کە لەناو بازار تەقەیان لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرد
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەو دوو چەکدارەی دەستگیر کرد کە ئێوارەی ئەمرۆ لەناو بازار تەقەیان لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرد.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا و تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن دوو چەکدار تەقە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرا، کەوا ئۆتۆمبێلیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆ اجنبی لەسەرشۆستە وەستاندبوو، دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لە نێوان دوو چەکدار و پۆلیسی هاتوچۆ لە ئاکامدا تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکەن.

روونیشکراوەتەوە، دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عمید - دلێر نجات یاسین نجار) هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە بنەوە، توانرا کەمتر لە 15 خولەک دەست بەسەر دوو چەکدار و ئۆتۆمبێلەکە دابگیرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە کە یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگە بوو، دواتر بەرپرسەکە دەچێتە شوێنی ڕووداوەکە و بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر توانرا بەرپرسەکەش دەستگیر بکرێت.

پۆلیسی هەولێر جەختیشی کردووەتەوە کە هیچ کەسێک لە یاسابەرزتر نیە، هەرکەسێک ڕووبەڕووی یاسا ببێتەوە ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.











باسنيوز

Top