هێزە ئاسایشییەكانی واست بە توندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە

هێزە ئاسایشییەكانی واست بە توندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هێزە ئاسایشییەكانی پارێزگای واست بە توندی رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و بەم هۆیەوە چەند كەسێك بە سەختی بریندار بوون.

پێكدادانەكە لە نزیك بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی واست ڕووی داوە و هێشتا ژمارەی قوربانییەكان نەزاندراوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە بە لایەنی كەمەوە خۆپیشاندەرێك گوللەی راستەوخۆی بەر سەری كەوتووە، چەندین خۆپیشاندەری تریش بریندارن، بە هۆی ئەوەی هێزە ئاسایشییەكان بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.

هێشتا توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكەدا بەردەوامە و خۆپیشاندەران سوورن لەسەر مانەوەیان لە گۆڕەپانی ناڕەزاییەكان.

چەند رۆژێكە خۆپیشاندانی بەرفرەوان لە بەغدا، بەسرە و پارێزگاكانی تری باشووری عێراق بە گوڕ دەستی پێكردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە سەرەتای ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە خۆپیشاندان و مانگرتنی گشتی لەم وڵاتەدا بۆ داواكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دەستی پێكردووە.











باسنيوز

Top