فەرماندەیەکی پێشمەرگە و فەرماندەیەکی ئەمریکی تاوتوێی هاوکارییەکان دەکەن
بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ سێشەممە 28-1-2020، فەریق جەمال محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئەرکان و لیوا باسل محەمەد، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکان لەگەڵ کۆڵۆنێڵ ئۆبراین، بەرپرسی نووسینگەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا و تیمێکی ژووری هاوپەیمانان، کۆبوونەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە، جگە لە چۆنێتیی یارمەتیدان و هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
باسنيوز
