مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تایبەت دەدات
کەمێک لەمەوبەر (سێشەممە ٢٨ی ١ی ٢٠٢٠)، کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە گەورە وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تایبەت دەکات و حکوومەتیش کار بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات و نایەوێت تەنیا پشت بە داهاتی نەوت و غاز ببەستێت.
جەختیشی کردەوە کە هەر لە سەرەتاوە هەوڵمانداوە ئابووریی کوردستان بکەینە ئابوورییەکی هەمەچەشن.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان بکرێت.
باسنيوز
