لێژنەی پێشمەرگە: هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی پێشمەرگە رێک کەوتوون
عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە لە قۆناخی کۆتایی دایە و تەنیا جێبەجێکردنی ماوە.
عوسمان کەریم سوارە هەروەها رایگەیاند، ھاوپەیمانان لە پرسی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە رۆڵی سەرەکییان ھەیە و ئەوان ھاوکارن بۆ بەنیشتیمانیکردنی ئەو ھێزە.
لە بارەی رێککەوتنەکانی ھەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی پێشمەرگە، جێگری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەر بودجەی پێشمەرگە رێک کەوتوون و ئێستا تەنیا پەسەندکردنی رێککەوتنەکە لە پەرلەمان، ماوە.
باسنيوز
