شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

 شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا


بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.1.28شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتگۆکردن لەسەر کێشەی ناوچە کوردستانییەکان و مادەی ١٤٠ گەیشتنە بەغدا.

لەمبارەوە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند: "ئەندامانی شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کورددتان لە خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغدا و عەبدولحەکیم خەسرەو بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فارس عیسا پێکدێن".

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، باسی لەوەش کرد: "شاندەکە گفتگۆ لەبارەی ماددەی١٤٠ و کێشەی زەویی جووتیارانی کورد ناوچە کوردستانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن دەکەن".

بڕیارە ئەو شاندە لەگەڵ وەزیری داد و وەزیری کشتوکاڵ و دادگای باڵای عێراقیش کۆ ببنەوە.







باسنيوز
Top