لە چەند فەرمانگەیەکی هەرێمی کوردستان رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یڕه‌و ده‌كرێت
وەزارەتى تەندروستى، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاندووه: "هەرێمى کوردستان وەک سەرجەم وڵاتانى دیکەى جیهان لە نزیکەوە چاودێرى بارودۆخى ئەم پەتایە دەکەن و رێکارى پێویست دەگرنەبەر و رێنمایی خۆپاراستنی بڵاوكردۆته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆسته و گه‌یاندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بۆ پاراستنی گیانی كارمه‌ندان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوبردی كردووه له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و سه‌لامه‌تی.
له هه‌نگاوێكی به‌په‌له‌دا دەستیانکردووە به دابه‌شكردنی ده‌ستكێش و ماسك به‌سه‌ر كارمه‌ندانی پۆسته‌و پابه‌ندكردنیان به به‌كارهێنانی له‌كاتی كاركردندا، شایانی باسه پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان له رێگای سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕی پۆسته له هه‌ولێر، رۆژانه ئاڵوگۆڕی پۆسته‌و پێچراو به ناردن و هاتن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كات.
هه‌روه‌ها له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانن ئامێری پشكنینی گه‌شتیاران دانراوه‌و، له فه‌رمانگه‌كانی پۆسته و گواستنه‌وه ده‌ستكراوه به پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی و پێداویستییه‌كانی خۆپاراستن له په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
شایانی باسه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: "ڕێوشوێنى پێویست گیراوه‌ته به‌رو تا ئێستا مه‌ترسیی له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و عێراق نه‌بووه".
نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی 2019 لە شاری وهان لە چین سەریهەڵداو دواتر له چەند ولاتێکی دیکە بڵاوبووەوە.
به‌شێك له نیشانه‌کانی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌مان نیشانه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزان، نیشانه‌كانیشى بریتین له: "ژانه‌سه‌ر، کۆکه، ته‌نگه‌نه‌فه‌سى، په‌یدابوونى ئازار له ماسولکهكانى له‌ش، هه‌وکردنی سییه‌كان و له‌کارکه‌وتنی گورچیله".
باسنيوز
