سبەی شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، بریارە سبەی سێشەممە شاندێک لە ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندی لەگەڵ بەغدا، سەرۆکایەتی دەکات و لەبارەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان و کێشەی زەویوزاری جووتیارانی کورد دەبێت.
فارس عیسا ئاشکرای کرد کە شاندەکەی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی داد و وەزارەتی کشتوکاڵ و چەند دامەزراوەیەکی فەرمیی دیکەی عێراق دەکەن.
باسنیوز
