پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پاش ئه‌نجامدانى تاوانێكى قۆڵبرین له مانگى 7ى 2019، كه‌سێك به‌ناوى خێرخواز مله لیرهیهكى كه 12 لیره‌ى پێوه بوو، له ژنێكى به‌ته‌مه‌نى برد، توانرا تۆمه‌تباره‌كه كه ته‌مه‌نى 71 ساڵ بوو، ده‌ستگیر بكرێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه باسى له‌وه‌ش كردووه، شه‌وى ڕابردوو دوو تۆمه‌تبارى نه‌ناسراو كه ماتۆرسكیلێكى بێ ژماره‌یان لابوو،به چه‌كى جۆرى كڵاشینكۆف، ته‌قه‌یان له ماڵى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه كرد، چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر ماڵیان و گه‌راجى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كه‌وت، زیانى گیانى نه‌بوو، لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێ كردووه.
باسنيوز
