مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/1/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەت، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ و دارایی و ئابووری ئامادەی بوون، جەخت لە گرنگیی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یاسای چاکسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، پێشمەرگە ناسنامەی گەلی کوردستانە و قوربانیدانەکانی جێی شانازیی خەڵکی کوردستان و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، بۆیە ”هەرچییەک لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگەی شایستە و راستەقینە، دەیکەین. بۆ پێشخستنی هێزی پێشمەرگەش پێویستە لەسەر بنەمایەکی زانستی و سەردەمییانە پێکهاتەکانی پێشمەرگە رێک بخرێتەوە“.











باسنيوز
Top