زیانەكانی بوومەلەرزەكەی باکووری کوردستان ئاشكرا بوون
موراد كوروم، وەزیری ژینگەی توركیا ئاشكرای کرد لە بوومەلەرزەكەدا، لەناو سەنتەری خارپێت ١٩ باڵەخانە داڕووخاون و وێران بوون، ١٠٧ی تریش بە سەختی زیانیان بەركەوتووە و ٣٧ باڵەخانەش زیانەكانیان مام ناوەندە و ١٧١ باڵەخانەش زیانەكانیان كەمە.
ئەو بەرپرسەی تورکیا ئاشكراشی کردووە، لە هەردوو ناوچەی دۆغان یۆڵ و پوتەرگەی سەر بە مالاتیا، ٥٤ باڵەخانە ڕووخاون و ٤١٨ باڵەخانەی دیکەش بە سەختی زیانیان بەر كەوتووە و ٤یش زیانەكانیان مام ناوەندە و ١٩٩ باڵەخانەی دیکەش زیانەکانیان کەم بوە.
هەروەها بە گوێرەی تازەترین ئاماری كوژراو و بریندارەكان، ٣٢ كەس كوژراوە و ١٣٣٠ كەسیش بریندار بوونە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بەردەوامە لە گەڕان و پشكنینی ئەو شوێنانەی بە تەواوی وێران بوون و بە دوای ونبووەكاندا دەگەڕێن.
باسنيوز
