پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی یەک مانگ دانیشتنەکانی ڕادەگرێت

 پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی یەک مانگ دانیشتنەکانی ڕادەگرێت


بڕیارە لە رۆژی ١ی٢ی٢٠٢٠وە پەرلەمانی کوردستان، پشووەکانی زستانەی دەست پێ بکات و ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.

خەدیجە عومەر مزووری، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە پشووی زستانەی لە رۆژی١ی٢ی٢٠٢٠ەوە بۆ ماەی یەک مانگ واتە هەتا ڕێکەوتی ١ی٣ی٢٠٢٠ دەبێت".

گوتیشی: "دوای ئەم پشووەی زستان، پەرلەمانی کوردستان دەست بە وەرزی ئاسایی یاسادانی خۆی دەکاتەوە".

خەدیجە عومەر مزووری ئاماژەی ەبوەش کرد: "ئەگەر تا رۆژی پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان نەکرێت، ئەوا کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دوایەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت".






باسنيوز
Top