فەرماندەیەكی پێشمەرگە: دۆخی ئەمنیی سنووری كوڵەجۆ جێگیرە

 فەرماندەیەكی پێشمەرگە: دۆخی ئەمنیی سنووری كوڵەجۆ جێگیرە
فەرماندەیەكی پێشمەرگە باس لە ئارامی و سەقامگیریی دۆخی ئەمنیی سنووری شارۆچكەی كوڵەجۆی سەر بە قەزای كفری دەكات و هۆكارەكەشی ڕوون دەكاتەوە.

عەمید جموور ڕۆستەم، جێگری فەرماندەی لیوای 3 ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، راگەیاند: "نزیكەی یەک مانگێک دەبێت تیرۆریستانی داعش لە سنووری كوڵەجۆ ڕوڵیان نەبووە و هێرشیان ئەنجام نەداوە."

ئەو فەرماندەیە هۆكاری لاوازبوونی داعشی ئەو بۆردومانەی هێزەكانی ئەمریكا و ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە لەو ناوچەیە گەڕاندەوە كە پێش مانگی 11 چەكداری لێ كوشتن و زیانی بەرچاوی پێ گەیاندن.

ئەوەشی خستە ڕوو: "پێشمەرگە لەو سنوورە زۆر بە وریاییەوە لە ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامدانەوەی هەر جووڵەیەك کە ئەگەر بێت داعش نیازی هێرشی هەبێت".






باسنیوز
Top