پەرلەمانی کوردستان سکاڵا لە دژی یاسایەکی عێراقی تۆمار دەکات

پەرلەمانی کوردستان سکاڵا لە دژی یاسایەکی عێراقی تۆمار دەکات
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئامادەکاریی بۆ تانەدان لە یاسایەکی عێراقی، دەکات.

زیاد جەبار، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، یاساکە لە ساڵی رابردوو دەرچووە و پێچەوانەی دەستوری عێراق و دژی مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستانە.

زیاد جەبار هەروەها رایگەیاند، بەپێی ئەو یاسایەی پەرلەمانی عێراق، حکوومەتی عێراق وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگە هەرێمی کوردستان دەکات،کە هەرێمی دەستووری و دان پێدانراوە.

سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش کرد، لێژنەکە و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئامادەکارییان کردووە بۆ تانەدان لەو یاسایە لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق.








باسنیوز

Top