مووچەی مانگانەی كرێكاران لە ھەرێمی كوردستان زیاد دەكرێت
به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان و بۆ ئه‌م بهستەش یه‌كه‌مین کۆبونەوەیان ئەنجامدا، ئه‌مه‌ش له پێناو زیاتر كردنی مووچه‌ی كرێكاران، و هه‌ڵسه‌نگاندنی رەوشی بازاڕی کار و کارمەند و کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بەراورد لەگەڵ مووچەی کەرتی گشتی و وڵاتانی دەوروبەر.
لە راگەیەندراوێكدا وه‌زراتی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرا كرد "لیژنه‌یه‌كمان بۆ ئه‌م بابه‌ته پێك هێنانه‌وه، به مه‌به‌ستی هه‌ڵسانگاندنی ئه‌و مووچه‌نه، دوای ئه‌وه له رێگای وه‌زاره‌ته‌وه ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمترین مووچەی کرێکار و کارمەندی ناکارامە لە کەرتی تایبەت جێگیر دەبێت و پێویستە ھەموو خاوەنکاران پابەندی بن و ئه‌مه له كاتێكدایه مووچه‌ی، کەمترین مووچەی مانگانەی کرێکاری ناکارامە لە کوردستان 285000 دینار بوو، بەڵام لەبەر کەمی ئەم مووچەیە بڕیار دراوە کە پێداچوونەوە به مووچه‌ی ئه‌و كرێكارندا بكرێت".
K24
