مەزڵوم کۆبانی: سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گرنگی لە نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گێڕاوە

 مەزڵوم کۆبانی: سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گرنگی لە نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گێڕاوە
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا مەزڵوم عەبدی (مەزڵوم کۆبانی)، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند کە سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گرنگی لە نزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گێڕاوە.



ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری(ئه‌لمۆنیتۆر) رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و له‌ لەیه‌ك نزیكکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی ئه‌رێنی گێڕاوه‌ و روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.



جه‌ختیشیكرده‌وه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاماده‌ن بۆ یەکگرتن له‌ رۆژئاوای كوردستان و له‌ كاتێكی نزیكدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.



ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو زۆرێك له‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌ن‌ و خوازیارین ئه‌نه‌كه‌سه‌ش به‌شدار بێت.




باسنيوز
Top