لە سنووری كەركووك دەست بەسەر حەشارگەیەكی تەقەمەنیی داعشدا گیرا
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بۆمبە چێندراوەكان جۆراو جۆرن و بریتین لە 518 بۆمبی چێندراو و دواتر لەلایەن ئەندازەی سەربازییەوە بۆمبەكان پووچەڵ كراونەتەوە.
هاوكات ماوەیەكە داعش جموجۆڵی لە سنووری كەركووك زیادی كردووە و لەمبارەوە، پێشتر مەریوان جەلال، بەرپرسی پێشووی مەكتەبی راگەیاندنی لقی سێی پارتی لە كەركووك ڕایگەیاند، ئێستا داعش لە سنووری كەركووك بەهێز بووەتەوە و رۆژانە لە سنوورەكە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
گوتیشی: "هاوكات داعش لە ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكانی دیكەش مەترسین بۆ سەر ناوچەكە، هەڵبەتە داعش لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە هەلی باشیان بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەی خۆیان بەهێز بكەنەوە، چونكە هێزی پێشمەرگە لە سنوورەكە نەماوە.
باسنیوز
