120 سەربازی رژێمی سووریا کوژران و بریندار بوون
سەنتەری ئاشتەوایی رووسی لە سووریا رایگەیاندووە، چەکدارانی گرووپی ئیسلامیی تورکستانی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای رژێمی سووریا لە گوندەوارەکانی باشووری ئیدلیب.
دوای تۆپبارانەکە، چەکدارەکان هێرشێکی زەمینییان کردووەتە سەر سوپای رژێی سووریا و لە ئەنجامی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەشدا، 50 چەکداری ئیسلامیی تورکستانی کوژراون و 90ـی دیکەش بریندار بوون.
هەروەک سەنتەرەکە رایگەیاندووە، هێرشەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 22-1-2020 کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی رژێمی سووریا و لە ئەنجام دا، 40 سەرباز کوژراون و 80ـی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
