لێدوانێک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی نووسراودا، رای گەیاند، کاتژمێر 8:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی 2020/1/24، تەرمی پێنج لە قوربانییانی بەلەمی نوقومبووی دەریای ئیجە بە ناوەکانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی سلێمانی.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی لهگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، دەزگاکانی حکوومەتیشی راسپارد، هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ گهڕاندنهوهی تهرمی قوربانییان بۆ ههرێمی كوردستان بکەن.
ئەمەش دەقی لێدوانەکەیە:
ئێوارەی رۆژی ههینی 2020/1/24 کاتژمێر 8:45 ، تەرمی پێنج لە قوربانیانی بەلەمی نوقومبووی دەریای ئیجە بە ناوەکانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی سلێمانی.
هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لە سەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی لهگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد، هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ گهڕاندنهوهی تهرمی قوربانییان بۆ ههرێمی كوردستان بکەن.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/23
باسنیوز
