سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/1/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلعوبەیدی، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق، بەتایبەتی لە بواری وەرزشی کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ئاستەنگە سیاسییەکان نەبنە رێگر لە بەردەم بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، بە تایبەتیش بەشداریی زیاتری هەرێمی کوردستان لە چالاکیی وەرزشیی عێراقی و نێودەوڵەتیدا.

وەزیری وەرش و لاوانی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە وەرزشییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی زیاتری چالاکییەکان لەم بوارەدا.











باسنيوز


Top