ھاوپەیمانان بۆ پەرلەمانی کوردستان: بەردەوامین لە ھاوکاریکردنی پێشمەرگە
رزگار حەمەد مەحمود، بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەگەڵ ھاوپەیمانان، گفتگۆ لە بارەی چاکسازییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و رۆڵ و هاوکارییەکانی ھاوپەیمانان، کراوە.
هەروەک رزگار حەمەد رایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە رووەکانی پێدانی چەک و مەشقکردن بەردەوام دەبێ لە هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
بڕیاردەری لێژنەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داوای رێکخستنەوە و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە و رایانگەیاندووە، ”یەکخستنەوەی پێشمەرگە لە ئەستۆی خۆتانە و خۆتان دەبێ بیکەن“.
باسنيوز
