ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى نیشتمانى بڵاو ده‌كرێته‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانیی هەولێر، ئاگاداراییه‌كى له‌باره‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى نیشتمانى بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/1/2020، بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانیی هەولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ن، كه تا به‌روارى 14/1/2020، به مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى، سه‌ردانى بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانیی هەولێریان كردووه و پەنجەمۆریان كردووە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی بكەن.
باس له‌وه‌ش كراوه، پێویستە هاووڵاتییان ئەم پێداویستییانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئەم مەبەستە هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن لە ڕۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ تاوەكوو 8ی ئێوارە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی.
1- ڕەگەزنامەی عێراقی (ئه‌سڵى)
2- پێناسەی باری شارستانی (ئه‌سڵى)
3- پسووله‌ى وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی
باسنيوز
