حکوومەت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ عێراق بۆ پەرلەمانی کوردستان روون دەکاتەوە
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەبارەی بودجەوە، بۆ پەرلەمانی کوردستان روون دەکاتەوە.
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-1-2020، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ساز بکات.
وەک لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، پەرلەمان لەو کۆبوونەوەیەدا دوو تەوەر تاوتوێ دەکات، کە بریتین لە؛
- ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی لەبارەی (پڕۆژەی بودجه‌ى ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت).
دووه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی به‌ڕێز د.گه‌لاوێژ عوبێد عوسمان لەبارەی (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان).
باسنيوز
