سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ١ی ٢٠٢٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوە.

لە پەراوێزی دیدار و کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی ساڵانەی ئابووریی جیهان لە شاری داڤۆس لە سوسڕا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە دۆخی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ بکرێت.








باسنيوز

Top