لێژنەیەکی پەرلەمان بەڵگەکانی خۆخنکاندنی تاوانبارەکەی نێو بەندیخانەی ئاسایشیان بینی
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٠، لێژنەیەکی پەرلەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا عیسمەت ئەرگووشی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایش وێنە و بەڵگەی ڤیدیۆیی و بەڵگەنامەی دیکەی پەیوەندیداری نیشانی ئەندامانی لێژنەکەی پەرلەمان داوە لە بارەی خۆخنکاندنی تاوانبارەکەوە.
بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لێژنەکەی پەرلەمان سەردانی ماڵی ئەو کەسە بکات کە خۆی کوشتووە و دواتریش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی بڵاو بکاتەوە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کرد، تاوانبارێک کە لەسەر بازرگانیکردن بە بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەر بە بڕیاری دادگا بەندکراوە، خۆی خنکاندووە. بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوانبارەکە لە هێزەکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، بەرپرسانی ئەو حزبە ڕاستییەکانی ڕووداوەکەیان رەت کردەوە و بانگەشەی دیکەیان دەکرد.
باسنیوز
