پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا لەدژی حەشدی شەعبی ھانا بۆ پەرلەمانی کوردستان دێنن

 پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا لەدژی حەشدی شەعبی ھانا بۆ پەرلەمانی کوردستان دێنن


ئەمڕۆ چوارشەممە٢٢ی١ی٢٠٢٠ پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا، دژی بوونی حەشدی شەعبی و ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ پێکھاتەکان یاداشتێک ددەنە پەرلەمانی کوردستان.

بڕیارە کاتژمێر١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ نوێنەری پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا یاداشتەکە بگەیەننە بیدەنە لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان.

ئەو یاداشتەی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا دژی بوونی حەشدی شەعبییە لە سنووری دەشتی نەینەوا کە ھەڵسوکەت بوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی بێزارن و داوای دەرکردنی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە دەکەن.

نوێنەری پێکھاتەکان پێش ئەوەی بێنە پەرلەمانی کوردستان، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر دژی بوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی کۆ دەبنەوە دواتر دێنە پەرلەمانی کوردستان.







باسنيوز
Top