وەزارەتی دارایی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی تازە کردەوە

 وەزارەتی دارایی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی تازە کردەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تازەکردنەوەی گرێبەستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی راگەیاند کە بە گرێبەست کار دەکەن.

کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، وەزارەتەکە واژۆی لەسەر تازەکردنەوەی گرێبەستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە کە بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن.

لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا جگە لە فەرمانبەرانی میلاکی سەر دامودەزگا فەرمییەکان، هەزاران فەرمانبەر هەن کە بە شێوەی گرێبەست لەگەڵ حکوومەتدا کار دەکەن.

Top