ڕۆیتەرز: كۆمپانیای بریتیش پێترۆڵیۆم لە كەركووك كشایەوە

ڕۆیتەرز: كۆمپانیای بریتیش پێترۆڵیۆم لە كەركووك كشایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای كرد كۆمپانیای BP بریتیش پێترۆڵیۆم لە كێڵگەیەكی نەوتی كەركووك كشایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی گرێبەستێكی هەڵكۆڵینی بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار تەواو كرد، بە بێ ئەوەی هیچ ڕێككەوتنێك لەسەر فرەوانكردنی كێڵگە نەوتییەكە بكەن.


بە پێی سەرچاوەی رۆیتەرز، كۆمپانیا بەریتانیەكە مانگی رابردوو دەسەڵاتدارانی عێراقی ئاگادار كردبووەوە بەوەی فەرمانبەرەكانی لە كێڵگەكە دەكێشێتەوە، چونكە ئەو گرێبەستەی ساڵی 2013 لەگەڵ لایەنی عێراقی كردبوو، لە 2019دا كۆتایی هاتووە و لایەنی عێراقی داوای درێژكردنەوە یان نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەكردووە.


بەرپرسێكی باڵای كۆمپانیای نەوتی باكووریش (NOC)، كشانەوەی بریتیش پێترۆڵیۆمی دووپات كردووەتەوە و هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە كۆمپانیاكە سەركەوتوو نەبووە لە دۆزینەوەی بڕی نەوتی پێویست لە كێڵگەكەدا.










باسنيوز

Top