پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان بانگهێشت کراون کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ساز بکرێت.

بەپێی بانگهێشتنامەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئەندام پەرلەمانەکان بەپێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/23ى بانگ کراون كه ‌به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (16)و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (16)ى ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/1/23 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌ره‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به‌ (پڕۆژه‌ بودجه‌ى ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت).

دووه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (د.گه‌لاوێژ عوبید عوسمان) په‌یوه‌ست به‌ (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.












باسنيوز

Top