پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک هەوڵی ڕووخاندنی دەیان دووكانی كاسبكاران دەدات

پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک هەوڵی ڕووخاندنی دەیان دووكانی كاسبكاران دەدات
راكان جبووری، پارێزگای سەپێندرای كەركووك هەوڵی ڕووخاندنی دەیان دووكانی كاسبكارانی بازاڕێكی شاری كەركووك دەدات.

عەلی ئەنوەر، دووكاندارێكی بازاڕی "لەیلانە" لە حەویجە ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 21/1/2020 وەكوو دووكاندارەكانی بازاڕی لەیلان لە شاری كەركووك گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییمان لەدژی هەوڵی رووخاندنی دووكانەكانمان لەلایەن ئیدارەی كەركووكەوە ڕێک خست".

گوتیشی: "بازاڕەكە زیاترە لە 150 دووكانە و بژێوی ژیانی دەیان خێزانی لەسەرە، ساڵانێكی زۆرە لێرە كار دەكرێت و ئێستاش بەمەبەست هەوڵی ڕووخاندنی ئەو دووكانانە دەدەن بۆ ئەوەی ئەو خەڵكە بێكار بكەن".

خاوەنی دووكانەكان لە كورد و عەرەب و توركمان پێكدێن، لەدژی هەوڵی رووخاندنی دووكانەكانیان دەڵێن ئەوان بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان تاوەكوو دووكانەكانیان نەڕووخێندرێت.











باسنيوز
Top