پۆلیسى سلێمانى: تۆمه‌تبارانى ڕووداوه‌كه‌ى ناحیه‌ى زه‌لان ده‌ستگیر كران
دوێنێ دووشه‌ممه 20/1/2020، وا بڵاو كرایه‌وه كه له چه‌ند شه‌وى ڕابردوودا تایه‌ى 12 ئۆتۆمبێل و 8 ماتۆرسكیل له ناحیه‌ى زه‌لان به چه‌قۆ و له‌لایه‌ن كه‌سێكی نادیاره‌وه ته‌قێنراوه و هیچ كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كرابوو.
هه‌ر له‌باره‌ى ئه‌و ڕووداوه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى، له پرێس كۆنفرانسێكدا ده‌ستگیركردنى چه‌ند تۆمه‌تبارێكى له سنوورى سلێمانى ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، هه‌ر دوێنێ دوو تۆمه‌تبار به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌ى ناحیه‌ى زه‌لان ده‌ستگیر كران، كه كوردن و ته‌مه‌نیان 21 ساڵه، دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه ئه‌وان تایه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانیان ته‌قاندووه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
باسنيوز
