سلێمانى.. كێشه‌ی شایه‌ن سیتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/1/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی له دیوانی قایمقامیه‌ت پێشوازی له ئه‌نجوومه‌ن و دانیشتوانی شایه‌ن سیتی له قوله‌ره‌یسی كرد، كه بۆ سكاڵاكردن له‌و كۆمپانیایه‌ی خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین ده‌كات، سه‌ردانیان كردبوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه هاوچه‌رخه‌كه گله‌یی و گازنده‌ی نه‌بوون و دابیننه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له خاوه‌نی كۆمپانیاكه كردووه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه، مانگانه بڕێك پاره‌یان به‌ناوی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه لێ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له ئاست دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌مته‌رخی كردووه.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاشكرا كراوه، دانیشتوانى گه‌ڕه‌كه‌كه گوتوویانه: "پاك ڕانه‌گرتنی شه‌قام و باڵه‌خانه‌كان، بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك و پیسكردنی ژینگه و تێكدانی سیمای شوێنه‌كه".
قایمقامی سلێمانى به‌شی یاسایی قایمقامیه‌ت و لێژنه هاوبه‌شه‌كانی ڕاسپارد هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕێكاری یاسایی دژی ئه‌و كۆمپانیایه بگرنه به‌ر و به ڕێگه‌ی یاسایی، كۆتایی به كێشه‌كانی ئه‌و سیتییه بهێنن و ماف بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه.
باسنيوز
