وهزارهتى تهندروستى كار و چالاكییهكانى 33 كۆمپانیاى دهرمان و پێداویستیی پزیشكى ڕادهگرێت
ئهمڕۆ سێشهممه 21/1/2020، وەزارتی تەندروستی ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "دوای چەندین مانگ لە ڕەخساندنی هەل بۆ نوێكردنەوە و باپەندبوونی كۆمپانیاكان بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندوستی و ئاگاداركردنەوەیان، وەزارەتى تهندروستی لە دووەمین قۆناغی چاكسازی لە بواری دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، لەبەر باپەندنەبوون بە ڕێنماییەكان و پێوەری نوێی نوێكردنەوەى مۆڵەت و كۆگاكردن، بڕیاری دا بە داخستن و لەكار ڕاگرتنی كار و چالاكییەكانی 33 كۆمپانیای دەرمان و پێداویستیی پزیشكی لە هەرێمی كوردستان".
باس لهوهش كراوه، ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە بڕیارەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە چاكسازی لە بواری دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، هەروەها نووسراوی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی.
ههر له ڕاگهیاندراوهكهدا ئهوهش خراوهته ڕوو: "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، وەزارەتی تەندروستی (بەڕێوبەرایەتیی كوالێتیی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، سەندیكای دەمانسازان، دامودەزگاكانی تەندروستی لە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت) ئاگادار دەكاتەوە بە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە، پاڵپشت بەم بڕیارە هیچ كار و چالاكییەك لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە ئەنجام نادرێت".
باسنيوز
