محەمەد شاکر، پەرلەمانتاری پارتی پرۆژەیاسایەک بۆ حکوومەتی کاربەرێکەر دەداتە پەرلەمانی عێراق
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسایەک بۆ حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق، دەداتە پەرلەمان.
محەمەد شاکر، پەرلەمانتاری پارتی لە عێراق، راگەیاند، ئەو پرۆژەکەی ئامادە کردووە و داویەتییە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق.
محەمەد شاکر هۆکاری ئامادەکردنی ئەو پرۆژەیاسایەی بۆ نەبوونی هیچ ماددە و بڕگەیەکی دەستووری بۆ ئەگەری دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیران و حکوومەتی کاربەڕێکەر لە دەستووری عێراق، گەڕاندەوە.
لە پرۆژەیاساکەدسا، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەسەڵات و ئەرکەکانی حکوومەتی کاربەڕێکەری دەستنیشان کردوون.
بڕیارە دوای تەواوبوونی پشووی پەرلەمان، پرۆژەیاساکە لە خولی یاسادانانی داهاتوو بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
باسنيوز
