یاسای چاکسازی دەنێردرێتە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان
بەپێ زانیارییەکان، بڕیار وایه پاش کەمێکی دیکە (دووشهممه 20/1/2020)، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان یاسای چاکسازی بنێرنه سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەسندی بکات.
بەپێى یاسا، دەبێت له ماوەی 15 ڕۆژدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یاساکە واژۆ بکات، بۆ جێبەجێکردنيشى بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانى بنێرێت.
باسنیوز
