تیمێکی نوێی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەولێر دەست بەکار دەبێت

 تیمێکی نوێی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەولێر دەست بەکار دەبێت


تیمێکی نوێی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە هەولێر دەست بەکار دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تیمە کۆن و نوێیەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەگەڵ لیوا دلێر میران، بەڕێوەبەری چاکسازیی وەزارەت کۆ بووەتەوە.

تیمە نوێیەکە لەلایەن دوو فەرماندەی ئەڵمانی و ئیتاڵییەوە سەرپەرشتی دەکرێ و ئەرکیان پەیوەندیی سەربازی دەبێ لەنێوان هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەو تیمەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رۆڵێی بەرچاویان هەبوو لە مەشقکردن بە پێشمەرگە و باشترکردنی کاروبارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.







باسنيوز
Top