نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه
له میانى به‌شداریكردنیدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌ك له سه‌ركرده و وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌رێمى و جیهانییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
هه‌ر له میانى به‌شداریكردنیدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له دانیشتنێکی داڤۆسدا به ناونیشانى “ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگیر” قسه ده‌کات. تیایدا لێكه‌وته درێژخایه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوییه به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ترس و نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره‌ى جیهانى و ناوچه‌یى باس ده‌كرێن و تیشك ده‌خرێته سه‌ر كاریگه‌ریى ستراتیژیى قه‌یرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگیرى له كه‌نداو، عێراق و سووریا.
