لە سنوورى شارباژێڕ كه‌سێك به تۆمه‌تى ڕاوكردن ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/1/2020، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا عه‌میدى پۆلیس هێمن كه‌مه‌رخان ئه‌فه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاى گه‌یاندووه: "لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشى پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر بۆ گوندى قەڵاچوالان، توانییان یه‌ك كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، كه سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوو، پاشان دەستیان بەسەر یه‌ك چەکى جۆرى تاپڕ و دوو فیشەکى تاپڕدا گرت".
ده‌شڵێت: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی دادوەر کراوە".
عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان جەختى لەوەش کردووه‌ته‌وە، لەپێناو پاراستنى سروشت و ژینگەى کوردستاندا، پێویستە هەموان پابەند بن بە ڕێنوێنییه‌کانى پۆلیسى دارستان.
باسنيوز
