کەلار.. کەسێک بە تۆمەتی دزینی 13 ملیۆن دینار دەستگیر کرا
موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند: "ساڵی ڕابردوو تۆمەتبارێک لەنێو مارکێتێکی قەزای کەلار بڕی 13 ملیۆن دیناری عێراقی بردووە و پاشان بەرەو شارەکانی ناوەڕاستی عێراق هەڵاتووە".
گوتیشی: "دوای لێکۆڵینەوە و زانیاری لەسەر ناوبراو کە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان، بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارەکە لە قەزای کەلار دەستگیر بکەن".
ئاماژەی بەوەش دا: "تۆمەتبارەکە ناوی (س. ڕ. م)یە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٤٦ ی یاسای سزادانی عێراقی، بەند کراوە".
باسنیوز
