ده‌ربه‌ندیخان.. ڕووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ له‌نێوان پاس و بارهه‌ڵگرێك ڕووى دا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌سه‌ر ڕێگاى دەربەندیخان - وارماوە پاسێکی پڕ لە نەفەر لەگەڵ ترێلەیهك تووشى ڕووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ بوون.
له‌مباره‌یه‌وه زه‌رده‌شت عه‌زیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایه‌تیی تەندروستیی دەربەندیخان ڕاى گه‌یاند: "تا ئێستا نۆ بریندارى ڕووداوى هاتوچۆكه‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ده‌ربه‌ندیخان".
گوتیشى: "برینی به‌شێك له برینداره‌كان زۆر سەختە و ڕەوانەی سلێمانی دەکرێن".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له فه‌یسبووك باسى له‌وه كردووه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانى نێو پاس و بارهه‌ڵگره‌كه‌ش، بریندارن.
باسنيوز
