بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەكاربوو
فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە وتارێكدا ئاشكرای كرد، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەولێر وەك ئەندامی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق دەستبەكار دەبێت. سوپاسیشی كرد كە لەماوەی رابردوودا وەك بەڕێوەبەری پۆلیس رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری ھەولێر، ھەروەھا پێرۆزبایی لە عەمید دلێر نەجار بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر كرد و ھیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
عەمید دلێر نەجار، لە وتەیەكیدا رایگەیاند، كە بەڵێن دەدات بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركەی پێیسپێردراوە و ئارامی و سەقامگیری ھەولێر بپارێزێت.
چەند رۆژێك لەمەوبەر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دا بە پلە بەرزكردنەوەی عەمید دلێر نەجار، ھاوكات وەك بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستنیشانیكرد.
K24
