ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان رێگری لە رووسیا دەكات
چەندین جارە ھێزەكانی ئەمەریكا رێگری لە ھێزەكانی رووسیا دەكەن، كە دەیانەوێت بچنە رۆژھەڵاتی قامشلۆ، بەتایبەتی لە ناوچە نەوتییەكان. ھەموو ئەو ھێزانەی لە رۆژئاوای كوردستانن دەیانەوێت دەسەڵاتی زیاتریان لەو ناوچانە ھەبێت كە كێڵگە نەوتییەكانی لێیە.
ریاز دهرار، ھاوسەرۆكی ئهنجوومهنی سووریای دیموكرات (مەسەدە) بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێستا كەس ناتوانێ باسی چارەسەری لە سووریا بكات، چونكە ئەمەریكا پەكی دەخات، ھێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچە نەوتییەكانن، ئەمەش ئامرازێكە لە پەكخستنی چارەسەری، بۆیە دەبێ لەنێوان ھێزەكانی رووسیا و ئەمەریكا لێكتێگەیشتن ھەبێت".
ھەر پەیوەست بەو پرسە فهیسهڵ یوسف ئەندامی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەڵێ: "پێویستە لەنێوان ئەو مللانێیانەدا ئێمەش وەك كورد بەرژەوەندی خۆمان رەچاو بكەین، بۆ ئەوەی ئەوانەی دەیانەوێت كێشەكانی سووریا چارەسەر بكەن بزانن كورد لایەنێكی سەرەكییە و بێ كورد ھیچ كێشەیەك چارەسەر ناكرێت".
K24 -
