لە مەرزی پەروێزخان ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕاگیرا
حەمەی حەمەئەمین کەلاری، نوێنەری شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ڕایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دژی ڕایینەکردنی کاروبارەکانیان لە دیوی ئێران، مانگرتنیان ڕاگەیاند و دەروازەکەیان بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و جموجۆڵی بازرگانیدا داخست".
گوتیشی "پاش مانگرتنی شۆفێران وەکوو شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەدانی بەرپرسانی مەرزەکەمان کردووە و لە دیوی ئێران و بەڵێنیی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان پێداوین".
ئاماژەی بەوەش دا: "ئەگەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان لە مەرز ئامادە بن هەر ئەمڕۆ هاتوچۆ ئاسایی دەکرێتەوە، ئەگەرنا دەکەوێتە سبەینێ".
لەمبارەوە شەرمین عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕای گەیاند سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەین".
باسنیوز
