شاسوار عەبدولواحید دەستەواژەی نەشیاو و نائەخلاقی بەرامبەر بە شادی نەوزاد بەکار دێنێ
لە چەند ڕۆژی رابردوودا شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) وەک تاکە پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی، دەنگی بە پڕۆژەیاسای چاکسازی دا و رای گەیاند کە ئەو پڕۆژەیاسا بە باش و گرنگ دەزانێت، بەڵام پەرلەمانتارانی (نەوەی نوێ) لەبەر ئەوەی لە یاساکەدا بازرگانە قەرزارەکان پابەند کراون بە گەڕاندنەوەی قەرزەکانی حکوومەت، بۆیە دەنگیان بە پڕۆژەیاساکە نەدا.
لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستە، شاسوار عەبدولواحید لە ڕێگەی کەناڵەکانی (NRT)ی کە موڵکی خۆیەتی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە، هەڵمەتێکی توندی دژی شادی نەوزاد دەست پێ‌کرد، تا گەیشت بەوەی لە وەڵامی کۆمێنتێکی زبری یەکێک لە لایەنگرانی جووڵانەوەکەی، بە شێوەیەکی نەشیاو و دوور لە ڕەوشت و دابی گشتی، باسی ئەو ژنە پەرلەمانتارەی کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە چەندان چالاکوان داوا دەکەن لە ئەنجامی ئەم قسانەدا، ڕێکاری یاسایی دژی شاسوار عەبدولواحید بگیرێتە بەر. ئارتین جەلال بەگ، یەکێک لەو چالاکوانانەیە کە نووسیویەتی: ”بەهەند وەرنەگرتنی ئەم بابەتە و ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید مەترسییەکەی زۆر گەورەترە لە داعش“.
داواشی کردووە، داواکاری گشتی ڕێکاری یاسایی بگرێتە بەر تاوەکوو شاسوار عەبدولواحید بە سزای خۆی بگات.
لەمبارەیەوە محه‌مه‌د گۆمه‌شینى، گوته‌بێژى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر كه‌سانى سڤیل یان كه‌سانى دیار و ئه‌وانه‌ى له‌ناو حزب و حكوومه‌تدا كار ده‌كه‌ن، ڕووبه‌ڕووى درووستكردنى تۆمه‌تى ئه‌خلاقى ببنه‌وه، به‌پێى یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه ده‌كه‌ین“.
ڕوونیشی کردەوە، هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر زانى ته‌شهیرى پێكراوه و كه‌سایه‌تى ڕووشێنراوه، مافى خۆیه‌تى سكاڵاى یاسایی تۆمار بكات، تاوەکوو ئه‌و كه‌سه‌ى تۆمه‌ته‌كه‌ى درووست كردووه، بیداته یاسا و مافى خۆى وه‌ربگرێته‌وە.
گۆمەشینی ئاشکرای کرد، شادى نه‌وزاد، وه‌كوو په‌رله‌مانتار ده‌توانێت به سێ ڕێگاى جیاواز سكاڵاى یاسایی تۆمار بكات، ڕێگاى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه کە ڕاسته‌وخۆ له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان سكاڵا تۆمار بكات. ڕێگه‌ى دووه‌م ئه‌وه‌یه له دادگاكانى كوردستان، به‌پێى یاسای ژماره (6)ی بەرەنگاربوونەوەی خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى ته‌كنه‌لۆژیا سكاڵا تۆمار بكات. هه‌روه‌ها ڕێگاى سێیه‌م ئه‌وه‌یه کە ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌توانێت داوا له ده‌ستەی مافى مرۆڤ بكات، تاوەکوو به‌دواداچوونى یاسایی بۆ کەیسەکە بكه‌ن.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەگەر شادی نەوزاد سکاڵا تۆمار بکات، ئەوان بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی دەکەن و ”هەموو ڕێکارە یاساییەکان لە دژی ئەو تۆمەتانە دەگرنە بەر“.
پێشتریش شادی نەوزاد ئاشکرای کردبوو کە شاسوار عەبدولواحید کامێرای نهێنی لە کۆشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاریی (چاڤیلاند) داناوە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ڕووتی لێ دەکات.
باس‌نیوز
