چیای حەسەنبەگ خراوەتە ناو پلانی پرۆژەی گەشتیارییەوە
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران رايگەیاند، چیای حەسەنبەگ، لە دەڤەری سۆران یەكێكە لە شوێنانەی كە لەناو ماستەر پلانی گەشتیاری هەرێمی كوردستان دایە، كە وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام بدرێت، هەروەها لە ساڵی 2013 لەلایەن كۆمپانیایەكی لوبنانییەوە دیزاینی بۆ كراوە لەگەڵ چەندین شوێنی دیكەی هەرێمی كوردستان و لە بەرنامەدایە كە كار لەسەر ئەم پڕۆژەیە بكرێت".
گوتیشی: "لەم هەفتەی رابردوو تیمێكی ئەندازیاریمان سەردانی چیای "حەسەنبەگ"یان كرد، بۆ ئەوەی رێگاكەی بە شێوەیەكی باش نۆژەن بكەینەوە لەگەڵ چەندین خزمەتگوزاریی دیكەی پێویست، بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ گەشتیاران و هاووڵاتیان دروست بێت، چاوەڕوانی ئەوەین بكرێتە تەندەر و دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەكە بكەین".
چیای حەسەنبەگ دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری سۆران و بەهۆی سەرەنجڕاكێشیی شوێنەكە و بەتایبەتی کەشی بەفراویبوونی لە رۆژانی پشوودا هەزاران گەشتیار و هاووڵاتی رووی تێدەكەن، گەشتیاران داوا دەكەن لەڕووی ئەنجامدانی پڕۆژەی گەشتیاری چاككردنی رێگاو بانەكانی ناوچەكەوە، بایەخ بەم شوێنە بدرێت".
باسنيوز
